
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، وێنە: IRNA
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژ بوو چارەنووسی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران کە سەردانی لوبنانی کردبوو دیار نەبوو، بەڵام درەنگانی شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە قائانی لەسەر شاشەی میدیای ئێرانی دەرکەوتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای هەفتەیەک لە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا، وا بڵاوبوویەوە کە قائانی سەردانی لوبنانی کردووە، بەڵام لەو کاتەوە چارەنووسی دیار نەبوو.
پێدراوە ڕاستییەکان: درەنگانی شەوی ڕابردوو میدیای ئێران وێنەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە کاتی پێشوازیکردن لە تەرمی عەباس نیلفرووشان، فەرماندەیەکی سوپای قودس لە لوبنان و سووریا پیشاندا لەو کاتەی فرمێسەکەکانی دەسڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە 27 ئەیلووی مانگی ڕابردوو لە هێرشێکی ئیسرائیل، عەباس نیلفرووشان و ژمارەیەک فەرماندەی دیکە کە لە کۆبوونەوەیەکدا بوون، کوژران.
ئەمەش بزانە: هەفتەیەک لە دوای کوژرانی نەسروڵڵا چارەنووسی فەرماندەکەی ئێران دیار نەبوو، چەند سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ ئەوکات ڕایانگەیاند کە قائانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران پچڕاوە، چەند جارێک دەنگۆی کوژرانی بڵاوکرایەوە، دواهەمین جاریش باس لەوە دەکرا کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابێت، بەڵام ئەوکاتیش میدیای ئێرانی هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






