سەرۆكوەزیرانی لوبنان: دوای ئاگربەست سوپا لە باشووری لوبنان بەهێز دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-15

نەجیب میکاتی، سەرۆكوەزیرانی لوبنان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی لوبنان ڕایدەگەیێنێت، ئامادەیە سوپای وڵاتەکەی لە باشووری لوبنان بەهێزتر بکات ئەگەر ئاگربەست لەنێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بکرێت.
لێدوانی فەرمی: نەجیب میکاتی، سەرۆكوەزیرانی لوبنان ڕاگەیاند: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرقاڵی "هەوڵی جددی" بووە بۆ ئاگربەست، کە بە وتەی ئەو، گرووپە چەکدارەكە ( حیزبوڵڵا) پێشتر قبوڵیان کردووە”.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چوار هەزار و 500 سەربازی لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتەن و حکومەتی لوبنان بەنیازە ژمارەکە بگەیێنێتە حەوت بۆ 11 هەزار.
ئەمەش بزانە: دەوڵەت دەیەوێت سەرجەم هێزی خۆی بەسەر ناوچەكانی لوبناندا بسەپێنێت بە تایبەتی ناوچەكانی ژێر دەستی حیزبوڵڵا.
باكگراوند: نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی سنوورداریان لە لوبنانی دراوسێ دەستپێکردووە، هەزاران کەس بریندار یاخوود کوژراون، هەروەها دەیان هەزار هاووڵاتیی لوبنانی ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەیان بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





