بەرەی مقاوەمەی عێراق لە 24 کاتژمێردا نۆ جار هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-23

دوو دیمەنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەکاتی ئاراستەکردنی بۆ ئیسرائیل، سەرچاوە: پێگەی بەرەی مقاوەمە لە تەلەگرام
ئاڤا نیوز
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نۆ جار هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل و جەختیش لە بەردەوامی هێرشەکانی دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان و شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان، بەڵام گرووپەکانی مقاوەمە کە نزیکن لە ئێران، لە خاکی عێراقەوە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێنج جار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ژمارەیەک پێگەی گرنگی ئیسرائیلی لە ئیلات و بەرزاییەکانی جۆڵان و ناوەڕاستی خاکی داگیرکراوی فەڵەستین {ئیسرائیل} کردووەتە ئامانج".
زانیاریی زیاتر: شەوی ڕابردوو هەمان گرووپ چوار جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی غور و تبریا و بەرزاییەکانی جۆڵان.
لەلایەکی دیکەوە: بەرەی مقاوەمە دووپاتی کردووەتەوە، هێرشەکانیان لە کاردانەوەی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلن بۆ سەر فەڵەستین و لوبنان. جەختیش دەکاتەوە کە هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





