
ساتی پێشوازی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چۆی سۆن هوی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور
ئاڤا نیوز
چۆی سۆن هوی، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لە سەردانێکەیدا بۆ مۆسکۆ پاڵپشتی پیۆنگیانگی بۆ مۆسکۆ لە شەڕی دژ بە ئۆکرینا بۆ ئەو وڵاتە دووپاتکردەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم هەڵوێستەی کۆریای باکوور لە کاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا میدیاکانی ئەمریکا هەواڵی ڕەوانەکردنی هەزاران سەربازی کۆریای باکووری بۆ ناو خاکی ڕووسیا و دواتر ناردنیان بۆ بەرەکانی شەڕ لە ئۆکراینا، بڵاوکردەوە. ئەمەش کاردانەوەی توندی وڵاتانی ڕۆژئاوای لێکەوتەوە و ئەم هەنگاوەی کۆریایان بە مەترسیدار ناوبرد.
لێدوانی فەرمی: چۆی سۆن هوی، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک گومانمان نییە لەوەی سوپای ڕووسیا و گەلی ڕووسیا سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنن لە شەڕی پاراستنی سەرەوەری خاکەکەیان، ئێمەش دڵنیایی دەدەین لەوەی تا سەرکەوتنی ڕووسیا لەگەڵیان دەبین.
زانیاریی زیاتر: لە هاوینی ئەمساڵ ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا سەردانی کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکووری کرد لە پیۆنگیانگ و واژۆیان لەسەر پشتیووانی سەربازیی کۆریا بۆ ڕووسیا کرد.
باکگراوند: لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە شووباتی 2022 دەستی پێکرد، بە پشتیووانی سەربازیی وڵاتان بۆ هەردوو وڵات تاوەکو ئێستا شەڕەکە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی یونێسکۆ کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستێکی مێژوویی بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا درۆنێکی ئێرانی لەنزیک کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن خستە خوارەوە






