داوای جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە دەکرێت کە بۆ پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان داڕێژراون
- عێراق
- 2024-11-02

پێشێلکاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق داوای جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە دەکات کە بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە پێشێلکارییەکانی بەرامبەریان داڕێژراون.
وێنە گەورەکە: كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2013وە، ڕۆژی 2ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی جیهانی كۆتایهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا لەو تاوانانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەكرێت، دیاریكردووە و داوای لە وڵاتانی ئەندام كردووە ڕێوشوێنی دیاریكراو بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی فەرهەنگی دەربازبوونی تاوانباران لە سزا بگرنە بەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا کە بەبۆنەی "ڕۆژی جیهانی بۆ کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لە سزا لەسەر تاوانەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان،" داوا لە سەرجەم دەسەڵاتە نیشتمانییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات "زیاتر کاربکەن و هەوڵبدەن بۆ جێبەجێکردنی یاسا پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لەو پێشێلکاریانەی بەرامبەریان دەکرێت، ڕێگەیان لێدەگیرێت لەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن و دەستدرێژیان دەکرێتە سەر".
چارەسەرەکان: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق پەرۆشی خۆی دووپات دەکاتەوە لەوەی "گرنگییەکی زۆر بەم بابەتە بدرێت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی شەفاف و تۆڵەسەندنەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە تاوانانە، بەجۆرێک کە ئەمە ڕێوشوێنانە ڕێگرییەکی ڕاستەقینە پێکبهێنێت و گەرەنتی سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان بکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سنوورەکان نیوەی ئارامیی عێراقە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دەستپاکی: 8 بەرپرس لە ئاشکراکردنی سامانەکانیاندا سەرپێچییان کردووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزە
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






