
تونێلێکی ئێران کە بۆ پاراستنی فڕۆکە جەنگییەکانیان بەکاردێت ina
ئاڤا نیوز
دوای هێرشە ئاسمانییەکەی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وڵاتەکە پلانی هەیە تونێل بۆ بەرگریکردن لە خۆی دروست بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران، تونێلی بەرگری لە تارانی پایتەخت دروست دەکات بۆ پاراستنی سەربازان و کەرستە جەنگییەکانی لەکاتی هێرشی ئاسمانی.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسی بەشی گواستنەوەی شاری تاران بە ئاژانسی تەسنیمی ڕاگەیاند: ''بۆ یەکەمجارە لە وڵاتدا تونێلێک بۆ مەبەستی بەرگری لە تاران دابمەزرێت''.
ئەوەش بزانە: تونێلەکە دەکەوێتە ناوەندی شارەکە، و وێستگەیەک لە میترۆی تاران بە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی دەبەستێتەوە، ڕێگە بۆ چوونە ژوورەوە بۆ نەخۆشخانەکە ئاسان دەکات.
باکگراوند: ئێران لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسڕوڵڵا، یەکی مانگی ڕابردوو بە نزیکەی 200 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، دوای 26 ڕۆژ ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی وەڵامی هێرشەکەی دایەوە و چەند بنکەیەکی سەربازی لە ئێران بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە چوار سەرباز کوژران.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






