
بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا
ئاڤا نیوز
لە بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی حیزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی ئێران، ئیسرائیل بۆردوومانی چەند گەڕەکێکی دیمەشقی پایتەختی سووریا دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای فەرمی سووریا ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل ناوچەی مەززەی دیمەشقی پایتەختی سووریا، کە باڵیۆزخانە و بارەگا و نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدایە کردە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: "لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی مەززە و قودسییە لە ڕۆژئاوای دیمەشق 15 کەس کوژراون و 17 ی دیکەش برینداربوون''.
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل بە ئامانجی لاوازکردنی ژێرخانی سەربازی هاوپەیمانانی ئێران، چەند جارێکی تر ئەو ناوچەیەی بۆردوومان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە میدیاکانی نزیک ئێران بڵاوکراتەوە، هێرشەکەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆککۆماری ئێران، لە کۆبوونەوەیەک دابووە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






