
ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەهاوکاری ژیری دەستکرد، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
تیمێکی توێژەری پزیشکیانی زانکۆکانی ئەمریکا شێوازێکی نەشتەرگەریی گرێی مێشکیان بەکارهێنا، کە بە ژیریی دەستکرد پشتگیریی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: تیمێکی پزیشکیی زانکۆکانی میشیگان و کالیفۆرنیا لە ئەمریکا لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای FastGlioma، کە بە ژیریی دەستکرد پشتگیری دەکرێت، توانییان لەماوەی 10 چرکەدا دەستنیشانی ئەو بەشەی خانەی تووشبوو بە شێرپەنجە بکەن، کە لە نەشتەرگەریی گرێی مێشکدا لا دەبرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم تەکنەلۆژیایە بە جیاوازییێکی زۆر لە شێوازە تەقلیدییەکانی ناسینەوەی پاشماوەی گرێیەکە باشتر بوو، چونکە کاتێک پزیشکی نەشتەرگەریی دەمار گرێیێکی مەترسیدار لە مێشکی نەخۆشێک لا دەبات، بە دەگمەن توانای لابردنی تەواوی گرێیەکەی هەیە و زۆرجار بەشێک لە خانە شێرپەنجەییەکان لەکاتی نەشتەرگەریدا دەمێننەوە.
زانیاریی زیاتر: لەم لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەدا تیمەکانی نەشتەرگەریی دەمارەکان نموونەی تازە و چارەسەرنەکراویان شیکردەوە، کە لە 220 نەخۆش وەرگیرابوون، دەرکەوت ڕێژەی هەڵە لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکەوە 3.8%ـە، لە کاتێکدا ڕێژەی هەڵە لە شێوازە تەقلیدییەکاندا نزیکەی 25%ـە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە سەرکەوتن بەسەر پەیژەکان تەمەن درێژ دەکات






