ئاڤا نیوز
شێخ دارا، شارەزای كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان لە یەك كاتدا كەوتووەتە ژێر كاریگەریی دوو شەپۆڵی سارد و باراناوی، شەپۆڵێكی ساردی جەمسەری باكوور، هەروەها شەپۆڵی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست، ئەمەش وادەكات سەرەڕای دابەزینی پلەكانی گەرما، بارانبارین تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە 27/11/ 2024 بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00 ڕایگەیاند: "هەروەك هەفتەی ڕابردوو پێشبینیمان كردبوو، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆڵێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش زیاتر نزمدەبێتەوە بۆ 10 پلەی ژێر سفری سەدی، ئەوەش تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی كوردستان لەیەك كاتدا، كەوتووەتە ژێر كاریگەری دوو شەپۆڵی تێكەڵی ساردی جەمسەری باكوور و شەپۆڵی باراناوی دەریای سپی ناوەڕاست، كە دەبێتە هۆی بەفربارین، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ تا 80% كە لە ناوچە شاخاوییەكان دەگاتە 95%.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: ئەمشەو بەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوورەكان تۆمار دەكرێت، بەتایبەت دەڤەری حاجی ئۆمەران، كە پێشبینی دەكرێت بەڕێژەی 50 ملم بەفر و باران ببارێت.
ئەوەش بزانە: شەپۆڵەكە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش دەگرێتەوە و پێشبینی دەكرێت بارانبارینی پچڕ پچڕ، شارەكانی عێراق بگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی ژینگەیی بۆ عێراقییەکان: خۆتان بۆ گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن ئامادە بکەن