
قەڵای کەرکووک - وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک خەریکە درزیی تێدەکەوێت، ئەو بەشەی پێکهاتەی عەرەبی کە لە ڕێککەوتنەکە بەشدارن، داوای ئازادکردنی زیندانیکراوەکانیان و ئاشکراکردنی چارەنووسی سەدان بێسەروشوێنکراویان لە یەکێتی دەکەن.
وێنە گەورەكە: بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە 26-11-2024، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی زاهر ئەنوەر عاسی، ئەندامی ئەنجوومەنەكە لە هاوپەیمانیی عروبە ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوو، كۆبوونەوەی فەرمی کە پێویستی بە ئامادەبوونی نۆ ئەندامە، نەکرا.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی عەرەب لە پارێزگای کەرکووک لەمبارەیەوە بۆ ئاڤا میدیا گوتی: " زاهر عاسی چەندینجار باسی ئەوەی کردووە کە پێکهاتەی عەرەب لە حکومەتی کەرکووک بەشدارە، بەڵام هەست بەوە دەکەن لەو ڕێککەوتنەدا ئەوان زیانمەندبوون و شەقام لێیان قبوڵ ناکات بەبێ دەستکەوت بەردەوام بن، بۆیە فشار دەخەنە سەر یەکێتی تا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و ڕاگیراوانی عەرەب لە سلێمانی ئازاد بکات، داواکارییەکی تریشیان ئەوەیە چارەنووسی ئەوانەش دیاریی بکرێت کە بێسەروشوێنن".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە کۆبوونەوەکاندا یەکێتی بە پێکهاتەی عەرەبی گوتووە، ئەو تەنها ناوی 95 تۆمەتباری لایە کە هەموویان بە بڕیاری دادگا ڕاگیراون و تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆریان لەسەرە یان لەسەر بنەمای شاهێدی نهێنی دەستگیرکراون.
ژمارەی دەستگیرکراوان: بەوتەی ئەو بەرپرسەی پێکهاتەی عەرەبی لە کەرکووک، "ئەو هاووڵاتیانەی عەرەب کە لەدوای ساڵی 2003ەوە بەتۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون و بۆ زیندانەکانی سلێمانی گواستراونەتەوە، ژمارەیان لانیکەم هەزار کەس دەبێت، بەشێکیشیان بەبێ هیچ تۆمەتێک و لەسەر شەقام دەستگیرکراون و ئێستاش بێسەروشوێنن".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کاتێک ڕاکان جبووری بووە پارێزگاری کەرکووک، 10 زیندانیکراوی عەرەب لە سلێمانی ئازادکراون، ئەوان باسیان لەوە کردووە ژمارەیەک زیندانیکراوی دیکەیان ناسیوە کە عەرەبی کەرکووک بوون و کەسوکاریان هیچ زانیاری و پەیوەندییەکیان لەگەڵیاندا نەبووە، لەمبارەیەوە بەرپرسەکەی پێکهاتەی عەرەب ئاشکرای کرد، یەکێتی لەترسی ئەوەی بە زیان بەسەریدا نەشکێتەوە، ئەگەر خەڵکی بێ سەروشوێنکراویشی لابێت بە ئاشکرا باسی ناکات و لەوانەیە بەبێ دەنگی هەوڵ بۆ ئازادکردنیان بدات، بەوشێوەیەش خۆی لە بەرپرسیارێتی بێسەروشوێنکردنیان بۆ دەیان ساڵ بێبەری دەکات.
زانیاریی لە پەیامنێرەوە: ڕۆکان جاف، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک بەدواداچوونی زیاتری لەسەر ئەم پرسە کردووە و ڕایگەیاند، زاهیر ئەنوەر عاسی، تاكە ئەندامی كوتلەی عەرەبییە لە گرووپی پێكهێنەری حكومەتی خۆجێیی کەرکووک، داوای کردووە خۆی کاندیدانی سێ پۆستی دیاری پێکهاتەی عەرەب دیاری بکات، کە ئەوانیش بریتین لە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکووک، بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنان و کشتوکاڵی کەرکووک، بەپێچەوانەوەش بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەبارەی کێشەی زەوییەکانی پردێ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکووک میوان بووەتە خاوەن ماڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند






