
دەروازەی چوونە ناو شاری حەماوە لە سووریا، وینە: المشهد
ئاڤا نیوز
ئاژانسی هەواڵی سانای سووری ئاشکرای کرد کە سوپا سووریا لە سەنتەری شاری حەما دەکشێتەوە و لە دەورووبەری شارەکە بڵاوەیان پێدەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرشی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەژێر ناوی دەستەی تەحریر شام بۆ سەر شاری حەلەب و دەنگۆیی چوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان وەک دوو هێزی نزیک لە ئێران بۆ سووریا، بە مەبەستی پاڵپشتی لە هێزەکانی سوپای سووریا بڵاوکرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند: بە مەبەستی سەلامەتی و پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، هێزەکانمان لە سەنتەری پارێزگای حەما کشاندەوە و نامانەوێت خەڵکی لەو ناوچەیە ببنە قوربانی.
زانیاریی زیاتر: سوپا سووریا باسی لەوەشکرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لەگەڵ زیاتربوونی ڕووبەڕووبوونەوەکانمان لەگەڵ گرووپە چەکدارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی "شەهیدان" لە نێو ڕیزەکانی هێزەکانماندا، ئەم گرووپانە توانیویانە بچنە نێو شاری حەما.
قوڵتر: ئەم کشانەوەی سوپای سووریا لە کاتێکدایە کە ڕووبەڕوونەوەی چەکداری لە نێوە شارەکان زیاتر بووە و ئەو یەکە سەربازییانەی لەو ناوچانە جێگیر کرابوون ئێستا گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی شار، ئەمەش بە گوێری ڕاگەیێنراوی سوپای سووریایە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام، پشتڕاستی ئەو ڕاگەیێنراوە دەکاتەوە کە هێزەکانیان چوونەتە نێو شاری حەما و دەڵێت: "توانیمان بچنە نێوەندی شار، بۆ پاککردنەوەی ئەو برینەی کە بۆ ماوەی 14 ساڵە لە سووریا بەردەوامە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






