
وێنەی بەشار ئەسەد و نەخشەی سووریا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پێشڕەوی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام بەردەوامە و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاش سوپای ئەو وڵاتە چەند ناوچەیەکیان لە قامیشلۆ و حەسەکە ڕادەستی هێزەکانی هەسەدە کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب دووەم گەورەترین پارێزگای سووریا لە 27 تشرینی دووەمەوە تاوەکو حەوتی کانوونی یەکەم، واتا لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، پێشڕەوی هێزەکانی دەستەی تەحریر شام بەرەو پارێزگای حومس بەردەوامە.
پێدراوە ڕاستییەکان: چەکدارانی دەستەی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب و حەما بەرەو سەنتەری حومس لە پێشڕەویدان. لە باشووری وڵاتەکەش پارێزگای درعا ڕادەستی گرووپە چەکدارەکان کرا، هاوکات ناوەندی پارێزگای سوێدا-یان کۆنترۆڵکرد، هەر لە باشووری سووریا لە پارێزگای قونەیترە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و گرووپە چەکدارەکان هەیە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بە کۆنترۆڵکردنی شاری حومس سوپای سووریا و هێزەکانی ڕووسیا لە تەرتووس و لازقییە و هاوکات تەواوی وڵات دادەبڕن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، واتە لە ڕۆژئاوای کوردستان هێزەکانی حکومەتی سووریا بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە لە هەردوو چوارگۆشەی ئەمنی لە قامیشلۆ و حەسەکە و هاوکات فڕۆکەخانەی سەربازی قامیشلۆ کشاونەتەوە، هێزەکانی هەسەدە چوونەتە شوێنەکانیان و ئێستا هەردوو شارەکە لەژێر دەستی هێزەکانی هەسەدەیە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی سەرچاوەیەکی کوردی کە قسەی بۆ کەناڵی عەرەبییە کردووە، ڕەتی دەکاتەوە هێزەکانی حکومەتی سووریا لە هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ کشابنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "تا ئێستا هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە شاری حەسەکە و قامیشلۆ نەکراوە. دووپاتی دەکاتەوە کە هیچ هەڕەشە و چالاکییەکی سەربازی لەو دوو شارە لەلایەن هێزەکانیانەوە نییە و ئەوەی ڕوویدا، هەندێک گەنج ڕژانە سەر شەقامەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوان".
لەلایەکی دیکە: ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرکردەی دەستەی تەحریر شام ڕایگەیاند، ئامانجی ئەوان کۆنترۆڵکردنی دیمەشقی پایتەخت و ڕووخاندنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدە. گوتیشی لە پێناو گەیشتن بەم ئامانجە هەر هۆکارێکی بەردەست دەگرنە بەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
سوودانی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی عێراق بۆ کتێب لە بەغدا دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
2 کانوونی یەکەم

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆیەکەمجار 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەردانی سووریا دەکەن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فرۆشتنی پاڵپشتیی هێلیکۆپتەر بە یەک ملیار دۆلار بە سعوودیە پەسەند دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆککۆماری ئێران ئەندامانی جەستەی کچەکەی دەبەخشێت






