چیرۆکی خەمناکی زیندانییەکی لوبنانی لە سووریا؛ دوای 39 ساڵ ئازاد بوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-07
ئاڤا نیوز
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وێنەی پیاوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بڵاوبووە و قسە و زانیاری جیاوازی لەبارەوە بڵاوکرایەوە، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کردووە و ڕاست و دروستی چیرۆکەکە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی حەسەن خەڵکی لوبنانە، ساڵی 1982 پەیکەرێکی حافز ئەسەدی سەرۆکی ئەوکاتی سووریا و باوکی بەشاری ئەسەدی شکاندووە، بەو تۆمەتە ساڵی 1986، واتە چوار ساڵ دواتر کە ئەوکات تەمەنی تەنیا 18 ساڵ بووە زیندانی کراوە، تاوەکو لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەسەرۆکایەتیی دەستەی تەحریرولشام ئازاد کرا.
لەم ڕۆژانە کە گرووپە چەکدارەکان شاری حەمایان ئازاد کرد، دەرگای زیندانەکانیان شکاند و زیندانییەکانیان ئازاد کرد، یەکێک لەوان عەلی حەسەن بوو. ڤیدیۆیەکی عەلی حەسەن کە هەر لەبەردەم زیندانی حەما تۆمارکراوە، هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت شۆک بووە و نازانێت دوا ی نزیکەی 40 ساڵ چی ڕوو دەدات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: عەلی حەسەن وای زانیوە هێشتا حافز ئەسەد سەرۆکی سووریایە، واتە باوکی بەشار ئەسەد و ئەو کەسەی ئەو پەیکەرەکەی شکاند. لەوە سەیرتر وای زانیوە ئەوانەی ئازادیان کردووە سوپای سەدام حوسێنە، وای زانیوە سەددامیش هەر سەرۆکی عێراقە.
ئەمەش بزانە: ئەم هەموو ساڵە کەسوکاری سۆراخیان کردووە، هەرچییەکیان هەبووە فرۆشتوویانە و داویانە بە بەرتیل بۆ سوپای سووریا و بەرپرسەکانیان، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت هەواڵێکیان پێبدەن، برایەکی دەڵێت، ئاگادار بوون لە سووریا زیندانی کراوە، بەڵام کە سۆراغیان کردووە پێیان وتوون لای ئەوان نییە، ئیتر دوای 10ساڵ چوون و هاتن لە لوبنانەوە بۆ سووریا بێئومێد بوون. دایکیشی هەر لە خەفەتی دیارنەمانی ئەو کۆچی دوایی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





