
دەروازەی چوونە ناوەی شاری منبج، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی لە شاری منبج لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب پاشەکشەیان کرد و گرووپە چەکدارەکان جارێکی دیکە شارەکەیان کۆنترۆڵکردەوە. لەو نێوەندەشدا 50 چەکدار لە هەردوولا کوژراون.
وێنە گەورەکە: لەدوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" لە شاری منبج بەردەوامە، ئەمە جاری دووەمە شارەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت دوای ئەوەی دوێنێ جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە شارەکە کۆنترۆڵکرایەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب پاشەکشەیان کرد و شارەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا 15 چەکداری گرووپە چەکدارەکان و 35 چەکداری ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کوژراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: منبج دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب، 30 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات دوورە، لە شارەکە عەرەب و کورد دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






