
چەند ئافرەتێکی سووری لە ئیسرائیل بەبۆنەوەی ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد, دڵخۆشی دەردەبڕن و ئاڵای نوێی سووریایان کردووەتەوە کێک و لەسەر ڕووخسار و جلوبەرگیان کێشاویانە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی سووریا بەسەرۆکایەتی دەستەی تەحریرولشام دڵنیایی دەدەن لەوەی ئەزموونی تووندڕەویی هیچ وڵاتێك دووبارە ناكەنەوە و بەهیچ جۆرێك لەبارەی جلوبەرگ و شێوەی دەركەوتنی ئافرەتان هیچ بڕیارێک ناسەپێنن.
وێنە گەورەكە: دوای وەرگرتنی دەسەڵاتی سووریا و ڕووخاندنی حکومەتی بەشار ئەسەد، ترسی ئەوە هەبوو هاوشێوەی هێزە تووندڕەوەكان دەستوەردان لە ئازادییە كەسییەكان و جلوبەرگ و شێوەی دەركەوتنی ئافرەتان بكەن، بەو پێیەی بەشێك لەو هێزانە لە لیستی تیرۆردان و لە ڕابردوودا هێزی ئیسلامیی تووندڕەو بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گرووپەکان لە ڕاگەیێنراوێكدا جەخت دەکەنەوە، بە هەموو جۆرێك سەپاندنی جلوبەرگێكی دیاریكراو بۆ دەركەوتنی ئافرەتان قەدەغە دەكەن، بەهیچ جۆرێك لەبارەی شێوەی دەركەوتنی ئافرەتان هیچ پابەندییەك ناسەپێنن.
ئەمەش بزانە: محەممەد جۆڵانی سەرکردایەتی گرووپە چەکدارەکان دەکات کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و بەریتانیادایە، بەڵام ئێستا ئەو وڵاتانە بیر لەوە دەکەنەوە لە لیستی تیرۆر دەریبهێنن، بەڵام جارێ چاوەڕێ دەکەن بزانن هەڵسوکەوت و بڕیارەکانی چۆن دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






