جۆلانی: لیستی ناوی ئەو کەسانە بڵاو دەکەینەوە کە دەستیان لە ئازاردانی خەڵکی بێتاوان هەبووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-10

محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریرولشام، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریرولشام، گوتی بە دوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە دەستیان لە ئازاردانی هاووڵاتییانی بێتاوان هەبووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریرولشام ڕایگەیاند، بەمزووانە دەسەڵاتی نوێی سووریا دەست بە کارەکانی دەکات، هاوکات باسیشی لەو ئەفسەر و بەرپرسانە كرد کە تاوانی جەنگییان ئەنجام داوە و گوتی: "ئێمە بە شوێنیاندا دەگەڕێین، لە هەرکوێیەک بن دەبێت بگەڕێنرێنەوە تا سزای خۆیان وەربگرن". سەبارەت بەوانەی کە لە سوپاشدا بوون و هیچ تاوانێکیان نییە، گوتی: "ئێمە بڕیارمان داوە كە بە لێبوردەییەوە لەگەڵیان بژین".
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی نوێی سووریا بەمزووانە خەڵات ڕادەگەنێت بۆ هەر کەسێک شوێنی ئەو بەرپرس و ئەفسەرە باڵایانە ئاشکرا بکات كە دەستیان هەبووە لە تاوانی جەنگ دژ بە خەڵکی سووریا.
زانیاریی زیاتر: محەممەد جۆلانی ئێستا ناوی ڕاستەقینەی خۆی بە کار دەهێنێت کە ئەحمەد شەرعە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





