
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری بە حکومەتی نوێی سووریا دەدات ئەگەر بڕیار بدەن هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، ئەوا گەورەترین هێرشتان دەکەینە سەر.
وێنە گەورەکە: دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، ڕاستەوخۆ ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر چەند بەش و ناوچەیەک لە خاکی سووریا دەستپێکرد و چەند جبەخانەیەکی چەک و تەقەمەنی حکومەتی پێشووی ئەو وڵاتەی لە ترسی ئەوەی بکەوێتە دەست گرووپە ئیسلامییەکان، تەقاندەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هۆشدارییەکەی بۆ حکومەتی نوێی سووریا ڕایگەیاند:
- ئەگەر حکومەتی نوێ لە سوریا بڕیار بدات هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا گەورەترین هێرش دەکەینە سەریان.
- هەروەها ئەگەر ڕێگە بە ئێران بدات کە ئامادەیی خۆی لە سوریا جێگیر بکاتەوە، ئێمە وەڵامی توندمان دەبێت.
-ئەگەر سووریا ڕێگە بە ئێران بدات بە پەڕاندنەوەی چەک لە وڵاتەکەیەوە بۆ حیزبوڵڵای لوبنان دەبێت چاوەڕێی وەڵامیش بن لە ئێمەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 8-12-2024، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەختی سووریا داگرت و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هێنا. لەو رۆژەوە تاوەکو ئەمڕۆ ئیسرائیل زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





