
کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە هەندێک ناوچەی سووریا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، هێزەكانی ڕووسیا لە هەردوو بنكەی عەین عیسا و تەل سەمن لە ناوچە دەشتاییەكانی ڕەقە كشاونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەكانی ڕوانگەی سووری كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردووەتەوە، هێزە سەربازییەكانی ڕووسیا سەرقاڵی كۆكردنەوەی كەلوپەلە سەربازی و لۆجستییەكانن، كاروانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانیان لە هەردوو بنكەی عەین عیسا و تەل سەمن لە دەوروبەری شاری ڕەقە جێدەهێڵن.
ئەوەش بزانە: جگە لە ناوچە دەشتاییەكانی دەوروبەری ڕەقە، ڕووسیا بنكەی سەربازی لە كەناراوەكانی ڕۆژئاوای سووریا لەسەر دەریای سپیی ناوەڕاستیش هەیە و پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو ئەو بنكانە هیچ هەڕەشەیەكی جدییان لەسەر نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا بەر لە 8ـی دیسێمبەر پشتیوانی ڕاستەوخۆی لە ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد دەكرد و هاوكاری سەربازی و لۆجستی بۆ دابین دەكرد، تەنانەت دوای جێهشتنی حكومڕانیش هانای بۆ ئەو وڵاتە برد و ئێستا لە مۆسكۆ گیرساوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






