کامێرای ئاڤا دەچێتە کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-16
ئاڤا نیوز
کامێری ئاڤا میدیا دەچێتە ناو گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن کە لە ناو کۆشکێک لە سنووری نێوان لوبنان و سووریا دروستکراوە تاوەکو کەس نەزانێت و گومان نەکات.
وێنە گەورەکە: پێش ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سووریا زۆرینەی کات تۆمەتبار دەکرا بەوەی کە وڵاتەکە بووەتە کارگەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەڵام بەهۆی حکومەتی ئەو کاتە ئەو تۆمەتانەی ڕەتدەکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: داوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا توانیان دەسەڵاتی بەشار ئەسەد کۆتایی پێبهێنن و حکومەتی ڕاگوزەر دروست بکەن، چەندین کارگەی بەرهەمهێنان ماددە هۆشبەر و حەبی کەپتاگۆنیان ئاشکرا کرد، کامێرای ئاڤا دەچێتە ناو کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆن لە سووریا و ورد و درشتی گۆشە نەبینراوەکان نیشان دەدات.
زانیاریی زیاتر: بە نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە سنووری نێوان سووریا و لوبنان، بەدیاریکراوی لە ناوچەی دیماس ڤێلایەکی گەورە دروستکراوە کە کەتیبەی چواری سەربازی ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد سەرپەرشتی دەکرد و لە ناو خەڵکیشدا وا بڵاوبوو کە ئەو ڤیلایە شوێنی مانەوەی برای ئەسەدە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا چەندین جار ڕاپۆرتی لەبارەی ئەوە بڵاوکردەوە کە سووریا ناوچەی بەرهەمهێنانی حەبی هۆشبەرە، دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ئەو پەردە تۆزاوییە کەوتە خوارەوە و دەرکەوت وڵاتەکە کارگەی بەرهەمهێنانی چەندین جۆر لە ماددەی هۆشبەرە، کامێرای ئەمجارە ڕاستی شوێنی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن دەخاتەڕوو.
شێوازی هەڵگرتنی ماددەکان چۆن بووە؟
سەدان بەرمیلی بچووکی لەسەر یەک دانراو و فەردەی پڕ لە حەبە زەرد باوەکە لەناو ئەو کۆشکەدا کۆکراونەتەوە و پارێزگاریان لێکراوە.
کارکردن لە کارگەکە تاکەی بەردەوام بووە؟
چەندین ئامێری گەورە لەناو کارگەکەدا بوون کە لە تێکەڵکردنی چەندین ماددەی سەرەتایی حەبی کەپتەگۆنیان بەرهەمهێناوە و ئامێرەکان تاوەکو کۆتا ساتەکانی کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد کاریان کردووە کە توانای بەرهەمهێنانی دەیان تۆن حەبی کەپتەگۆنیان هەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاپۆرتی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان باس لەوە کراوە، ناوچەی دەرچوونی حەبی کەپتەگۆن سووریا و لوبنانە و لە ڕێگەی وشکانی یاخود دەریاییەوە بە ناڕاستەوخۆ ماددەکان گوێزراونەتەوە بۆ عەرەبی و ناوچەکانی تر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





