ئێران: لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان دانووستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەمان دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کانوونی دووەم

دانووستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکان
ئاڤا نیوز
ئێران دەیەوێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دانووستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەستپێبکاتەوە بەڵام بۆ گفتوگۆکان مەرجی هەیە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا گەمارۆی قورسی ئابوورییان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە کە بەهۆیەوە ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بوونەتەوە لە ناوخۆی وڵاتەکەدا و بەهای دراوەکەی بۆ خراپترین ئاست دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: ئامادەین بێ دواکەوتن، بگەڕێینەوە بۆ دانووستانەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەمان، بەڵام دانوستانێک ئامانجەکەی ڕێککەوتن بێت.
عەباس عێراقچی ڕایگەیاندووە، "وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە ئامانجی ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، لە ئێستادا قەیرانێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، بەڵام ڕێگا دیبلۆماسییەکان دانەخراون و چارەسەرکردنی دۆخەکە قورسە بەڵام مەحاڵ نییە".
باکگراوند: بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناڕوونە و ئێران دەیەوێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و دوای نەمانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد خۆی بگونجێنێت و هەنگاوبنێت بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی، لەڕێگەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانەوە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی سزاکان لابەرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: پێشتر ئاژانسی هەواڵی ئیسنای نیمچە فەرمی ئێران، بە پشتبەستن بە لێدوانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردبووەوە، خولی داهاتووی دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە 13-1-2025 بەڕێوەدەچێت لە جنێفی پایتەختی سویسرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لەبارەی ڕێککەوتنی غەززە هۆشداریی دەداتە لایەنەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان