
سووریا ڕووبەڕووی قەیرانی کەمئاوی دەبێتەوە، وێنە: enabbaladi
ئاڤا نیوز
بەهۆی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی ئاو وەکو ڕووبار و کانیاوەکان لەلایەن بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی سووریا، وڵاتەکەی تووشی قەیرانێکی گەورەکەی کەمئاوی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرەڕای ئەوە وڵاتەکە حەوت ناوچەی پارێزبەندی ئاوی هەیە و 16 ڕووباری سەرەکی بەنێو خاکەکەی تێپەڕ دەبێت و نۆ دەریاچەشی هەیە، بەڵام بەهۆی گرتنەوەی سەرچاوەکانی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە بە تایبەت تورکیا و ئیسرائیل، وڵاتەکە خراوەتە ناو لیستی یەکێک لە هەژارترین وڵاتانی جیهان کە گرفتی کەمئاویان هەیە و ئەمەش کاریگەریی خراپی لەسەر کشتوکاڵکردن داناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی تورکیا دەیان بەنداوی لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەکان دروستکردووە، هاوکات بەردانەوەی ئاوی ڕووباری فوڕاتی بۆ کەمتر لە یەک لەسەر سێی ڕێککەوتنی ئەنقەرە و دیمەشق کەمکردووەتەوە، بەهەمان شێوە سەرچاوەکانی ئاو و کانیاوی لە ناوچەکانی عەفرین و حەسەکە کۆنتڕۆڵ کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە باشووری سووریاش، ئیسرائیل دەریاچەی تەبەریای کۆنتڕۆڵ کردووە هاوکات دەستی بەسەر بەرزاییەکانی جۆلانیشدا گرتووە کە خاوەنی یەدەگێکی باشی ئاوی ژێرزەوییە و 20 کانیاوش لەناوچەکە هەن، هەروەها دەستی بەسەر ڕووباری یەرمووک و بەنداوی وەحدە و کانیاوەکانی چیای شێخ حەمروون و ڕووبارەکانی حاسبانی و بانیاسدا گرتووە.
ئەمەش بزانە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل بەنداوی مەنتەڕەی لە بەرزاییەکانی جۆلان کۆنترۆڵ کرد کە یەکێکە لە گورەترین بەنداوەکانی سووریا و سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی شارەکانی قونەیتەرە و ناوچەکانی دەورووبەری تاوەکو شاری دەرعا دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک کێڵگە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا دادەخرێن
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: هەل درا بە مادورۆ بەڵام لە دەستی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای 30 ساڵ؛ سوورێژە لە ئەمریکا دەبێتەوە بە هەڕەشە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گوندی کانی هەرمێ هێشتا لەژێر 120 سانتیمەتر بەفردایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سعودیە کۆنگرەیەک بۆ لایەنەکانی باشووری یەمەن ڕێکدەخات
- هەواڵ
- 3 کانوونی دووەم
خۆپیشاندەران تا بەرەبەیان لەسەر شەقامەکانی تاران مانەوە






