
پۆستەرێک کە وێنەی بارمتە ئیسرائیلییەکانی لەسەرە، وێنە: arama news
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس ڕازیبوونی خۆی بە پەسەندکردنی ئەو لیستە 34 بارمتەیە نیشانداوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشکەشی کراوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 3ـی کانوونی دووەمی 2025، شاندی دانوستانکاری ئیسرائیل و حەماس لە دەوحە بەشدارییان لە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکانی ئاگربەستی شەڕ و ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 کرد، کە ژمارەیەکیان هێشتا لەبن دەستی چەکدارانی حەماسدا ماون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە، "ئێمە ڕێککەوتین لەسەر لیستی 34 بارمتە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشکەشکراوە بۆ ئەوەی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا بە دیل بگۆڕدرێنەوە".
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسە ئەوەشی گوتووە، "هەر ڕێککەوتنێک بەندە بە پەسەندکردنی کشانەوە و ئاگربەست لە غەززە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "بزووتنەوەکە بە دەمەوە هاتنێک لەلایەن ئیسرائیلەوە نابینێت سەبارەت بە کشانەوە لە غەززە یان ڕێککەوتنی ئاگربەست".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەی حەماس، لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، هێرشی کردە سەر باشووری ئیسرائیل و جگە لە کوژران و برینداربوونی سەدان هاووڵاتیی سڤیل و سەربازی ئیسرائیل، 251 هاووڵاتیی ئیسرائیل و بیانییان بە بارمتە گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





