تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی چەند بڕیارێک دژی فەرمانبەران دەردەکات، بەپێی بڕیارەکان گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران و هەژمارکردنی خزمەتی ڕۆژنامەنووسی و پارێزەرایەتی و سیاسی ڕادەگیرێت.
نووسراوی فەرمی: بەپێی بەڵگەنامەیەک کە واژوی تەیف سامی، وەزیری دارایی لەسەرە و ڕۆژی 12-1-2025 دەرکراوە، چەند بڕیارێک سەبارت بە ڕێکخستنەوەی کاروباری فەرمانبەرانی عێراق دەرکراون، ئەوەی جێگەی سەرنجە یەک بڕیاری تێدا نییە لە بەرژەوەندی فەرمانبەران بێت و هەمووی دژی فەرمانبەرانە.
یەکەم: گواستنەوەی ڕاژەی خزمەتگوزاری فەرمانبەران لە نێوان سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت، ئیتر بەهەر هۆکارێک بێت.
دووەم: وەزارەتی دارایی لەم بەروارەوە تا کاتێکی نادیار، هیچ ڕاستکردنەوەیەک و هیچ زیادەیەکی مووچە ناخاتە سەر مووچەی فەرمانبەران، مەبەستی ئەو فەرمانبەرانەیە بڕوانامەی باڵاتر لە بڕوانامەی خۆیان بەدەست دەهێنن.
سێیەم: لەمەودوا خزمەتی پارێزەرایەتی و ڕۆژنامەنووسی و سیاسی ناخرێتە سەر خزمەتی فەرمانبەران و بەهیچ جۆرێک بۆیان حیساب ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





