وەزارەتی دارایی عێراق: مووچە و دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران پارێزراون
- بزنس
- 2025-01-17

لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باس لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ و دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە مافەکانی فەرمانبەران لە دەرماڵە و پلە بەرزکردنەوە بە تەواوی پارێزراون.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردووە و ڕوونکردنەوە لەسەر چەندین پرسی پەیوەست بە مووچە و فەرمانبەران دا و دووپاتی کردەوە دەرماڵە و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە بەرواری شایستەبوونەوە هەژمار دەکرێت نەک لە بەرواری دەرچوونی فەرمانی وەزاری بۆ پلەبەرزکردنەوەکە و هەژمارکردنیان بەپێی گشتاندنی بەشی یاسایی ژمارە (7497) لە 9/3/2021 دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەپێی گشتاندنی ژمارە (555) ی ساڵی 2025 وەزارەتی دارایی ڕوونیدەکاتەوە کە ڕێکارەکانی پەیوەست بە ڕاگرتنی گواستنەوەی خزمەت و پلە بەرزکردنەوە و هەژمارکردنی خزمەتی گرێبەستەکان و خزمەتی ڕۆژنامەوانی و پارێزەرایەتی و هی تر، ڕێکارێکن ساڵانە پەیڕەو دەکرێن لەپێناو دیاریکردنی تەرخانکراوە داراییەکان بە وردی.
وەزارەتەکە وتیشی: سەرباری ئەوەی گواستنەوەی خزمەت لەلایەکەوە بۆ لایەنێکی دیکە پێویستی بە گواستنەوەی پارە تەرخانکراوەکان هەیە کە ئێستا ناکرێت جێبەجێ بکرێت، بەهۆی تاوەکو ئێستا خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بەردەست نییە، لەگەڵ دڵنیابوون لە ڕێکخستنی خەرجی حکومی و دیاریکردنی سنووری پارەی تەرخانکراو بۆ وەزارەتەکان و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت، لەوانەش هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە وەزارەتی دارایی دەڵێت: وەزارەت جەخت لەسەر گرنگی بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرە نوێیەکان و زانینی ژمارەی فەرمانبەرانی فعلی و نافعلی دەکاتەوە بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی مووچەکانیان بە شێوەیەکی دروست لە مانگی کانوونی دووەم(مانگی یەک ئەمساڵ).
لەگۆشەیەکی دیکەوە: ڕێککارەکانی دەستبەکاربوونی یەکەمەکان و دەرچووانی ساڵی 2024 کە سەربە ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵین تەواو نەبووە و زانیارییە تایبەتیەکان هێشتا لە نوێکردنەوەدان.
وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەش کردووە، وەزارەت زۆربەی پارە تەرخانکراوەکانی بۆ پلە نوێیەکانی ساڵی 2024ی وەزارەتەکان تەرخانکرد، بەڵام جێبەجێکردنی ڕاستەقینە هاوکات دابەشکردنی لەسەر ئاستی فەرمانگەکان بووە، لەبەر ئەوە وەزارەت ئێستا کار لەسەر بەدواداچوونی تێچووە داراییەکانی فەرمانبەران دەکات بۆ تۆمارکردنیان بە شێوەیەکی دروست و دڵنیابوون لە نەبوونی کەمی لە تەرخانکردنی پارە لە خشتەکانی خەمڵاندنی بودجەی ساڵی 2025..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەزاران چەکداری داعش دادگایی دەکات
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
مالیکی و سامەرایی دەیانەوێت "سێیەکی پەکخەر" بشکێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار و زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکەن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بانكی ناوەندیی عێراق بانكە ئەهلییەكانی بە زیاتر لە 34 ملیار سزا داوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی کوردستان دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا: ئەمڕۆ لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار دابەزینێکی پێوانەیی بەرامبەر بە دۆلار تۆمار کرد
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە






