وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی لەبارەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەرکرد
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەرکرد، بەپێی بڕیارەکان هەر فەرمانبەرێک تەمەنی ببێتە 60 ساڵ خانەنشین دەکرێت جگە لە چەند چین و توێژێک.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو کەسانەی لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین ناکرێن بریتین لە مامۆستایانی زانکۆ بە پلەی پڕۆفیسۆر یان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، پزیشکانی دادوەری، پزیشکانی سڕکردن، پزیشکانی دەروونی، ڕاوێژکاران و ڕاوێژکارانی یاریدەدەر لە ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان، فڕۆکەوانانی مەدەنی کە کاردەکەن وەکو کاپتنی فڕۆکە بە شێوەی کرداری و لەکاتی خۆیدا مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی خاڵی سێیەمی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی، تەمەنی خانەنشینیی یاسایی بۆ بەشێک لە فەرمانبەران دەبێت بە 65 ساڵ، کە بریتین لە:
1- ئەو فەرمانبەرەی بەپێی حوکمەکانی یاسای فەسڵکراوانی سیاسی ئیتیحادی ژمارە 24ـی ساڵی 2005ـی هەموارکراو گەڕێنراونەتەوە بۆسەر ڕاژە لەسەر میلاکی حکومەتی ئیتیحادی و دواتر گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ کراوە بۆسەر میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2- ئەو فەرمانبەرەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی ئەو شەهیدانەن، کە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2007ی هەموارکراوە، دەیگرێتەوە.
3- ئەو فەرمانبەرەی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراوە و ڕاگیراوی سیاسیی کوردستانی ژمارە 11ی ساڵی 2011ـی هەموارکراو دەیگرێتەوە.
خانەنشینی ئارەزووماندانە:
سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی خۆیان داوای خانەنشینبوون دەکەن، لە نووسراوەکەدا هاتووە، دەبێت فەرمانبەر تەمەنی 45 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و پێش 03-07-2024 مامەڵەی خانەنشینبوونی کردبێت، بەڵام لە ئێستا بەدواوە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014 پیادە دەکرێت و پێویستە فەرمانبەر تەمەنی 50 ساڵ بێت و 25 ساڵ خزمەتی هەبێت.
تەواوبوونی ماوەی خانەنشینی:
وەزارەتی دارایی دەڵێت، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاسایی خانەنشینییان هاتووە، دەست لەکارترازاندنیان بۆ بکرێت و بە پێچەوانەوە، ئەو ماوەیەی لەدوای تەمەنی خانەنشینبوون لە کار بەردەوام دەبن، بۆ هیچ مەبەستێک هەژمار ناکرێت و هەموو ئەو مووچە و دەرماڵەی بۆی خەرجکراوە لێی وەردەگیرێتەوە، فەرمانبەری تایبەتمەندیش ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
ماف و شایستەی خانەنشینەکان:
"ئەو فەرمانبەرەی خانەنشین دەکرێت، هەموو ئەو ماف و شایستانەی دەبێت کە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەموارکراو پێی دەدات، ئەگەر هاتوو مەرجە یاساییەکانی شایستەبوونی تێدابێت،" ئەمەش بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ 93 داواکاری گشتی وڵاتەکەی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ڕووسیا دەکات
- ژینگە
- 44 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
سیستانی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاری کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئەزهەری کوردستان 53 فەقێ مۆڵەتی مەلایەتییان وەرگرت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری كارەبا: تا ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
17 شوبات
دوو هاوسەر لە هێرشی "ڕەوە گورگێک" لە گۆمی فيڵاو ڕزگار دەکرێن
16 شوبات
48 کوڕ و کچی کارمەندی دەرمانخانەیەکی هەولێر ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن
16 شوبات
پۆڵەندا لە پێشەنگی وڵاتانی جیهاندایە بۆ کڕینی زێر
16 شوبات