
دیمەنێكی غەززە- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، ئیسرائیل ڕەزامەندی بۆ مەرجەکانی حەماس لە مامەڵەی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان دەربڕیوە.
لێدوانی فەرمی: ماڵپەڕی واڵای ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد: ئیسرائیلییەکان بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ڕازی بوون، ئەگەر حەماس بە مەرجەکان ڕازی بێت و بارمتەکانی ئیسرائیل ئازاد بکات، ئەوا دەستبەجێ ئاگربەستی شەش هەفتەیی دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گفتوگۆکانی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس لە قەتەر بەردەوامە، بۆ ئەوەی تا مانگی ڕەمەزان بتوانن بگەنە ڕێککەوتنێک و ڕاگرتنی شەڕی نێوانیان.
ئەوەش بزانە: پێشتر بەرپرسێکی باڵای بەشداربوو لە دانوستانەکانی ئازادکردنی بارمتەکان بە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندبوو، تەل ئەڤیڤ شاندێک ڕەوانەی قاهیرە دەکات بە مەرجی وەرگرتنی وەڵامی ڕوون سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لەلایان بارمتەن و زیندوون، بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی ئاڵوگۆڕکردنیان.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






