کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئاوات شێخ جەناب. وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە بەغدا و چەندین دانیشتن لەنێوانیان، سەرەنجام وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014ـەوە حکومەتی عێراق پشکی بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیووە، بەو هۆیەوە مانگانە مووچەی فەرمانبەران دوادەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا ڕایگەیاند، لەماوەی پێنج ڕۆژی مانەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و چەندین دانیشتن لە بەغدا ڕایدەگەیێنین، بۆ ساڵی 2025 کێشەی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی هات.
ئاوات شێخ جەناب لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ئەمانەشی وت:
- لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم ئامانجی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئەوەبوو، کێشەکان لەگەڵ بەغدا سفر بکرێنەوە، هاوکات ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت بوو لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتن بکرێت.
- لەماوەی یەک تا دوو ڕۆژی داهاتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ.
بۆچی گرنگە: ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەبێتە هۆکاری دڵنیایی بۆ مووچەخۆران و ڕۆڵی دەبێت لە بوژانەوەی بازاڕ.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 2025-02-02، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر هەموارکردنەوەی ماددەی 12 بڕگەی (ج) لە یاسای بودجە، کە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە نزیکترین کات نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەبارەی مووچە و نەوت دەکەن
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت کرا
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حەشدی شەعبی: کێشەی کارتە بانکییەکان بەشێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر کراوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە؛ "پرسی مووچە تاوتوێ دەکرێت"
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە لەسەر شەقامەکان دەبینرێت؛ مووچە مانگی پێنج هاتووە؟