
ساتی گەیشتنی سوودانی بۆ نەینەوا. وێنە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەی سوودانی بۆ شنگال و بینینی دۆخی قەزاکە، چاوەڕوان دەکرێت داخستنی کەمپی ئاوارەکانی شنگال لە هەرێمی کوردستان دوابخرێت.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: " محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ شنگال، دۆخی قەزاکەی بینیوە و پێیوابووە ناکرێت بەبێ سەقامگیری ئاوارەکان بگەڕێنەوە".
زانیاریی تایبەت: ئەگەر ئاوارەکانی شنگال بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان، دەبێت بچنەوە نێو کەمپ، چونکە بەشێکی زۆری خانووی ئەو ئاوارانە وێرانن؛ لە هەرێمی کوردستان 148 هەزار قوتابی ئاوارەی شنگال دەخوێنن و ناتوانن وازی لێبهێنن، بۆیە پێشبینی دەکرێت ىڕیاری داخستنی کەمپەکان بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 24 کەمپی ئاوارەکان هەن، نزیکەی 35 بۆ 37 هەزار خێزان لە کەمپەکاندا دەژین؛ حکومەتی عێراقیش بڕیاری داوە تاوەکو 30 تەممووزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دابخرێن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






