ئەردۆغان: ڕێگەنادەین تاڵانچییەکان کێشەی خۆیان بکەنە کێشەی میللەت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 ئازار

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەکاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، رێگە نادەن مشتێک تاڵانچی ناو جەهەپە کێشەکانی خۆیان بکەنە پرسی میللەت و لە پاش ڕزگاربوونی وڵاتەکەیان و ناوچەکە لە بەڵای تیرۆر لە دەرگای سەردەمێکی زۆر جیاواز دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: بە بەشداری نەتەوە جیاوازەکانی تورکیا یادی نەورۆز لە شاری ئەستەنبووڵ بە بەشداری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرککۆماری تورکیا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: سەرۆککۆماری تورکیا لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئەستەنبووڵ ڕایگەیاند:
٠ ڕێگە نادەین مشتێک تاڵانچی ناو جەهەپە کێشەکانی خۆیان بکەنە پرسی میللەت.
٠ ئەگەر دەتوانن بەرگری لەو هەموو دزی و گەندەڵییە بکەن کە لە شارەوانییەکان دەدرێن، بڕۆنە بەردەم میللەت و بۆیان ڕوونبکەنەوە.
٠ سوپاس بۆ خوا لە هەوڵە فرە ڕەهەندەکانماندا بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر بە ئاسانی هەندێک بەربەستمان تێپەڕاندووە.
٠ پشتیوان بە خودا لە پاش ڕزگاربوونی وڵات و ناوچەکەمان لە بەڵای تیرۆر، لە دەرگای سەردەمێکی زۆر جیاواز دەدەین.
٠ 21ـی ئازار، نەورۆز، دەبێتە ڕۆژی ئاهەنگ و یادی هاوبەشی جیهانی تورک، بەمەیش خزمەت بە یەکێتیی، پێکەوەیی و هاودەنگییمان دەکات، و نەورۆز جەژنی هەموو نەتەوەکانمانە بە عەلەوی، سووننە، تورک و کوردەوە، جەژنی هەموو جوگرافیاکەمانە، نەک جەژنی گرووپێکی نەتەوەیی دیاریکراو.
٠ پشتیوان بە خودا ئەوانەی بەلای خۆیانەوە نەخشەی نوێ دەکێشن، ناتوانن بە ئامانجە پیس و فێڵاوییەکانیان بگەن و هەرگیز ڕێگە بەو چەتە کۆمەڵکوژانە نادەین کە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر و بێباکتر دەبن ناوچەکەمان بکاتە دەریای خوێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






