دەم پارتی: دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلو پەڵەیەکی ڕەشی مێژوویی دیموکراسییە لە تورکیا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 ئازار

ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
دەم پارتی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دەکات و بە پەڵەیەکی ڕەشی مێژوویی دیموکراسی تورکیا ناوی دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: هەریەک لە تونجەر بەکرهان و تولای هاتیئۆغلولەری، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، بڕیاری دادگای ئیستەنبووڵ بۆ دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ سەرکۆنە دەکەن و دەڵێن، زیانێکی گەورە بە ئەزموونی دیموکراسی تورکیا دەگەیێنێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: "ئەم بڕیارە گرژییەکانی رۆژەڤی تورکیا زیاتر دەکات و زیانێکی گەورە بە ئاشتەوایی تورکیا دەگەیێنێت، کودەتایە دژی ئیرادەی 16 ملیۆن کەس و زیاتر گرژی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تورکیای لێ دەکەوێتەوە".
من بە تووندترین شێوە ئیدانەی ئەم کارە نایاساییە دەکەم کە مافی دەنگدان و هەڵبژاردنی خەڵکی ئیستەنبووڵ پشتگوێ دەخات و دەسەڵاتی دادوەری دەکاتە ئامرازێکی دەستێوەردانی سیاسی.
لە لایەکی دیکەوە: هاتیمئۆغلولەری، هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، "دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلو و هاوڕێکانی بە ڕێنمایی دەسەڵات، کودەتایە بەسەر دیموکراسی و دادگای تورکیا، لە ئێستاوە پەڵەیەکی ڕەشی لە مێژووی دیموکراسی تورکیا دروست کرد".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری دادگای ئیستەنبووڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی" گەندەڵیکردن" لەگەڵ 20 ئەندامی دیکەی سەر بە جەهەپە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






