لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر نزیکەی سێ ملیۆن حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 ئازار

دیمەنی ئەو حەبانەی کە دەستی بەسەرداگیراوە. وێنە؛ دەزگای ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر
ئاڤا نیوز
ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرای کرد، دەستیان بەسەر دوو ملیۆن و 765 هەزار دەنک حەبی کەپتاگۆندا گرتووە کە لە دەرەوە بە قاچاخ هێنراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: لە ناوچەی جەزیرە دەستبەسەر دوو ملیۆن و 765 هەزار حەبی کەپتاگۆندا گیراوە کە هەوڵدراوە بۆ شاری قامیشلۆ بگوازرێتەوە .
زانیاریی زیاتر: ئەو ماددە هۆشبەرانە لە وڵاتێكی دراوسێوە هێنراوەتە ناوخۆی سووریا بەمەبەستی بازرگانیکردن، دوو تۆمەتباریش دەستیگیرکراون کە بە ئەندامی سەرەکی تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت لە جەزیرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەفتەی ڕابردوودا، ئاسایشی حەلەب لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستی بەسەر نزیکەی سێ ملیۆن حەبی هۆشبەردا گرت.
ئەمەش بزانە: لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سووریا ببوو بە ناوەندی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بە تایبەتی حەبی کەپتاگۆن و لەوێوە ڕەوانەی وڵاتانی ناوچەکە دەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






