ئۆزگور ئۆزێل بە دەنگی هەزار و 171 کەس وەک سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 نیسان

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە لەکاتی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی جەهەپە. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 21ـیەمین کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، لە نێو سێ کاندید، ئۆزێل وەک تاکە کاندید مایەوە و بە دەنگی هەزار و 171 ئەندام لە کۆی 1276دەنگ، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرا.
وێنە گەورەکە: لەدوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ، لەکەناڵە فەرمییەکانی حکومەتەوە چەند بەڵگەیەک بڵاوکرایەوە بەوەی ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە ڕەشوەی بە ئەندامەکان داوە بۆ ئەوەی دەنگی پێبدەن، ئەمەش پۆستی سەرۆکی جەهەپەی خستە مەترسییەوە، هەر بۆیە جەهەپە خێرا ئەم کۆنگرەیەی بەست بۆ ئەوەی کورسی ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە لە دانانی قەییووم لە شوێنەکەی بپارێزرێت.
چی ڕوویدا: بێرهان شیمشێک، بەهۆی ئەوەی تەنیا پێنج خوولەک دواکەوت، ڕێگەیان نەدا ببێتە کاندیدی سەرۆکی جەهەپە، ئەمەش گرژی لە ناو کۆنگرەکە دروست کرد و لەگەڵ ئۆزێل مشتومڕ لە نێوانیان دروست بوو.
لێدوانی فەرمی: شیمشێک وتی: لەکاتێکدا من لەسەر دیوارەکان جەهەپەم دەنووسی، ئۆزگور ئۆزێل، بە پانتۆڵێکی کورتەوە دەسوڕایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆنگرەکەدا، ئۆزێل تاکە کاندید مایەوە، ناوی دوو کاندیدی دیکەی لەگەڵدابوو ئەویش ڕێگەیان پێنەدرا خۆیان کاندید بکەن، بە هەزار و 171 دەنگ، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






