
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ یەکەمجار لەسەر گرژییەکانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات دێتە دەنگ و بەتووندی وەڵامی لە ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە دەکات پێی دەڵێت: ئیتر سنووری خۆت بزانە.
وێنە گەورەکە: ماوەی زیاتر لە 15 ڕۆژە، گرژی لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا دروست بووە، ئەمەش دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ و زیاتر لە 100 ئەندامی دیکەی پارتەکە، ڕۆژانە لایەنگرانی دەرژێنە سەر شەقام و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی ئابووری تورکیا دروست کردووە.
چی ڕوویدا؟ ئۆزێل، لە کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە بە تووندی هێرشی کردە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و حکومەتەکەی، بە "جونتاجی" ناویبرد کە بە واتای سەرۆکێکی کودەتاچی دێت کە بە زۆرە ملێ خۆی بەسەر دەسەڵاتدا سەپاندووە، فیدان، کاردانەوەی تووندی بەرامبەر لێدوانەکانی ئۆزێل نیشاندا.
بڵاوکراوەی فەرمی: فیدان لە ئێکس ڕایگەیاند: ئیتر سنووری خۆت بزانە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەو پشتیوانییەی لە میللەت وەریگرتووە چەندین ساڵە خزمەت دەکات، لە هەموو دۆخێکدا شەڕی بۆ گەل کردووە، هەربۆیە جگە لە گەلی تورکیا، "نە فەرمان و نە ڕێپێدان لە هیچ کەسێکی دیکە وەرناگرین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






