
خۆپیشاندانی گرووپی ئیخوان موسلمین لە ئوردن - وێنەی ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی ئوردن چالاکییەکانی ئیخوان موسلمین لە ئوردن قەدەغە کرا و سەرجەم نووسینگەکانیشیان لەو وڵاتە دادەخرێت و دەستبەسەر موڵکەکانیشیاندا دەگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئیخوان موسلمین کۆمەڵەیەکی ئیسلامی ڕامیاریی سوننییە و بنکەی لە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیھاندا ھەیە، لە ساڵی 1928ـەوە لەلایەن حەسەن بەننا لە میسر دامەزرا. کاریگەری ئایدۆلۆژیای بەننا و ئیخوان لە سنووری میسر تێپەڕیداوە و بەسەر چەندین ڕێکخراوی ئیسلامی خێرخوازیی و ڕامیاریی باڵی کێشاوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: مازن فرایە، وەزیری ناوخۆی ئوردن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: بەگوێرەی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە ئەمنییەکان، دەرکەوت کە ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە دەستیان هەبووە لەو چالاکییانەی کە ئامانج لێی نانەوەی ئاژەوەگێڕی بووە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی، لەنێویاندا هەڵگرتنی تەقەمەنی و چەک لەنێو گەڕەکانی نیشتەجێبوون و پلانی بە ئامانجگرتنی پێگە هەستیارەکانی وڵات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 15ـی ئەم مانگە هەواڵگریی ئوردن پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکی ڕاگەیاند کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و هاندان بۆ ئاژاوەگێڕی و تێکدانی دۆخی ناوخۆی شانشینی ئوردن بووە.
زانیاریی زیاتر: ئەوکات دەزگای هەواڵگریی گشتیی ئوردن لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، دەزگاکەیان 16 کەسیان دەستگیرکردووە کە تێوەگلاون لەو پیلانانەدا کە لە ساڵی 2021ـەوە بە وردی لەلایەن دەزگاکەیانەوە چاودێریی کراون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






