
یەکێک لەو شوێنانەی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بە ئامانجی گرتووە
ئاڤا نیوز
شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارە درووزییەکان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای ریفی دیمەشق بەردەوامە و ئیسرائیلیش لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە هێزە ئەمنییەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆکاری ئەوەی کەسێکی دروز بێڕێزی بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کردووە، لە دوێنێوە لە دوو ناوچەی سەر بە پارێزگای ریفی دیمەشق شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و چەکدارانی دروز بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک بۆ کەناڵی جەزیرە، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە دیمەشق و دەوروبەری بیستراون و هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سێ ناوچەی ئەمنییان لە ناوچەی سەحنایا لە ڕیفی دیمەشق کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی سووریا کوژراون.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە تائێستا 16 کەس کوژراون و 15ی دیکەش برینداربوون، هاوکات هێزەکانی ناوخۆش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان لە ناوچەی جەرەمانا و ئەشرەفیە سەحنایا بڵاوەیان پێکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






