حکومەت چۆن هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە ئۆتۆمبێلی هایبرێد و کارەبایی دەکەنە تاکسی؟
- ژینگە
- 3 ئایار

دیمەنی ئاماژەیی بۆ تاکسی کارەبایی و هایبرێد. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگە بە شۆفێران و خوازیاران دەدات تاکسی نوێ بهێننە کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ دوایین زانیاریی لەبارەیانەوە بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن بۆ هاووڵاتیان، وەزارەتی ناوخۆ ڕێگە بە شۆفێرانی تاکسی و خوازیاران دەدات ئۆتۆمبێلە کارەبایی و هایبێردەکان بهێنە هەرێمی کوردستان و بیکەنە تاکسی.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤا میدیای گوت: هاووڵاتییان دەتوانن ئۆتۆمبێلە کارەبایی و هایبرێدەکان بهێننە هەرێمی کوردستان و بیکەنە تاکسی، بەشێکیان لە پارەی گومرگ و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان دەبەخشرێن، بەشێکیشیان لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان دەبەخشرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دەهێنن و دەیکەنە تاکسی، لە پارەی گومرگ و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکە دەبەخشرێن، ئۆتۆمبێلە هایبرێدەکانیش لە پارەی تۆمارکردن دەبەخشرێن.
لەلایەکی دیکەوە: جەوهەر مەحموود، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئۆتۆمبێلی هایبرێد و کارەبایی لەبەر ئەوەی دۆستی ژینگەن گومرگ نادەن بەخشراون تەنیا باجیان لێ وەردەگیرێت، بەپێی نرخی ئوتومبێلەکە 2.2% هەژمار دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئێران چۆن ئیسرائیلی شۆک کرد؟
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دەوحە و دوبەی ڕادەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران