سێ پڕۆژەی كشتوكاڵی بەگوژمەی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار لە سێمێل جێبەجێ دەكرێن
- ژینگە
- 7 تەممووز

دیمەنی دیزاینی پڕۆژەکە. وێنە؛ وەبەرهێنانی دهۆک
ئاڤا نیوز
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، سێ پڕۆژەی گرنگی كشتوكاڵی بە گوژمەی سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆلار لە دەڤەری سێمێل جێبەجێ دەكرێن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گونجاوی دەڤەری سێمێل بۆ چاندنی بەرووبوومە جۆراوجۆرەكان، زۆربەی پرۆژە كشتوكاڵییەكانی پارێزگای دهۆك لەو ناوچەیە جێبەجێ دەكرێن، لەو چوارچێوەیەشدا سێ وەبەرهێنەر بە نیازی خستنەگەڕی سەرمایەكانیان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كشتوكاڵی، ڕەزامەندی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆكیان وەرگرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەبارەت بە وردەكاری پرۆژەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك ئاشكرای دەكات، پرۆژەیەك تایبەتە بە چاندنی بەروبووم لەنێو خانووی شووشەیی بە ئامانجی زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ، كە بە گوژمەی ملیۆنێك و 250 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەی بەدران بەهەمان شێوە چاندنی بەرهەم لەنێو خانووی پلاستیكی لەخۆ دەگرێت و بەهای جێبەجێكردنی پرۆژەكە، ملیۆنێك و 224 هەزار دۆلارە.
پرۆژەی سێیەم و كۆتاییش چاندنی داری فستق و خۆخ و زەیتوون لەخۆدەگرێت و بڕی ملیۆنێك و 136 هەزار دۆلار بۆ جێبەجێكردنی تەرخانكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: تا سبەی هەینی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت






