لە ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوەی کۆشکی سەرۆکایەتیی عێراق کێشە دروست دەبێت
- عێراق
- 2024-04-03

لۆگۆی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق بەشداری لە ئێوارەخوانێکی کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار نەکرد، چونکە فەرمانبەرێکی کۆشکەکە داوای دانانی مۆبایلی لە میوانەکان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوە بۆ پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ڕێکخرا، بەهۆی مامەڵەی فەرمانبەرێکی دەروازەی کۆشکەکە، هەندێک لە پەرلەمانتاران نیگەران بوونە و بەشدارییان نەکرد.
لێدوانی فەرمی: عەلی ساعدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی ئەساسی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” نووسیویەتی: “دوای گەیشتنمان بە کۆشکی کۆماری، فەرمانبەری دەروازەی کۆشکەکە داوای کرد مۆبایلەکانمان ڕادەست بکەین، بەڵام من ئەوەم رەتکردەوە و نەچوومە ژوورەوە”.
ئەوەش بزانە: ئەو پەرلەمانتارە نیگەرانە لەو هەڵسوکەوتە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان متمانەیان بە سەرۆککۆمار داوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، ئەگەرچی تاوەکو ئیستا هیچ شتێکی پێشکەش نەکردووە جێگەی باس بێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، هەندێک لەوانەی بانگهێشتکرابوون، ئەو مامەڵەیان قبووڵ بووە، بەڵام هەندێکی دیکە ڕەتیان کردەووەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە





