
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکدا دادگای سووریا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی وڵات دەرکرد. ئەسەد بە کوشتنی خەڵک و ئەشکەنجەدان و دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ تۆمەتبار کراوە. ئەم فەرمانە نیشانەیەکی ڕوونە کە سووریا ڕژدە لە دادگاییکردنی ئەسەد و ڕەنگە ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش داوا لە وڵاتان بکرێت لە هەر شوێنێک بێ دەستگیری بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دادی سووریا بەشێوەی ئامادەنەبوو (غیابی) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی وڵاتەکەی دەرکرد، فەرمانەکەش بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن، ئەشکەنجە و دروستکردنی شەڕی ناوخۆ بووە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵانی شەڕی ناوخۆی سووریا کە لە ساڵی 2011 دەستیپێکرد و تا کۆتاییەکانی 2024 بەردەوام بوو. دەسەڵاتەکەی ئەسەد بە تاوانی جەنگ، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، ئەشکەنجەدان تا کوشتنی دەستگیرکراوەکان و کۆمەڵکوژی تۆمەتبارکرا، بۆیەش دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتەکەی لە دادگاکانی ئەوروپا دۆسیەی دەستگیرکردن و لێپرسینەوە لەسەر خۆی و ئەندامانی باڵای حکومەتەکەی کراوەتەوە.
تاوانەکانی ئەسەد لە سووریا
لە ماوەی دەسەڵاتی ئەسەددا، خەڵکی سووریا بە کوشتن و ئەشکەنجەدانێکی زۆردا تێپەڕین. ئەسەد تەنانەت چەکی کیمیاییشی بەکارهێنا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی سووری، بەرپرسیارە لە کوشتنی زیاتر لە 200 هەزار کەسی سڤیل و بێسەروشوێنکردنی 96 هەزار کەسی دیکە. تاوانەکانی بوونە هۆی وێرانبوونی ژێرخان و نیوەی شارەکانی سووریا. سوورییەکان دەڵێن ئەم فەرمانە هەنگاوێکی درەنگوەختە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری.
لەلایەنی یاساییەوە چی ڕوودەدات؟
بەسام تەبلیە، شارەزای یاسای نێودەوڵەتی کە قسەی بۆ میدیای سووریا کردووە دەڵێت: چونکە بەشار ئەسەد چیتر سەرۆک نییە، هیچ پارێزبەندییەکی نییە. تاوانەکانیشی کەوتوونەتە چوارچێوەی "خیانەتی گەورە" و "تاوانی جەنگ" و "تاوان دژ بە مرۆڤایەتی"، ئەم فەرمانە سەرەتایەک دەبێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئینتەرپوولەوە داوای دەستگیرکردنی بکرێت و ڕێگری لێبکرێت کە بە ئازادی گەشت بکات.
ئایا دەتوانرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستگیر بکرێت؟
بە بڕوای تەبلیە، ئەگەر بڕیارەکە تەنیا یاسایی بێت و سیاسی نەبێت، دەتوانرێت لە ڕێگەی ئینتەرپوولەوە بڵاوبکرێتەوە و لە هەر شوێنێک بێت دەستگیر بکرێت. بەڵگەی زۆر هەن کە لە ساڵی 2012ـەوە کۆکراونەتەوە و بە وردی دۆکیۆمێنت کراون. ئەسەد وەک سەرۆک دەبێ ئاگاداری ئەو تاوانانە بووبێت کە ڕوویانداوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی نەناوە.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدولعەزیز دەروێش ئەندامی دەستی گشتی لقی سەندیکای پارێزەران لە حەلەب ڕایگەیاند، دەکرێت دۆسیەکە بگوازرێتەوە بۆ دادگای تاوانی گشتی لە سووریا، ئەمەش بەپێی یاسای سووریا، کە ڕێگە بە دانیشتنی گشتی دەدات جگە لە هەلومەرجی نائاسایی.
لە بەرامبەردا: بەسام تەبلیە ڕوونیکردەوە کە دۆخی بەشار ئەسەد جیاوازە لە سەدام حوسێن، چونکە ئەمڕۆ ڕووسیا پارێزگاری لێدەکات و ڕادەستی ناکات مەگەر بەپێی سازشێکی سیاسی نەبێت و جەختی لەوەش کردەوە هەر دادگاییکردنێکی داهاتوو دەبێت ئاشکرا بێت بۆ پیشاندانی دادپەروەری لەبەردەم جیهاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






