حەلبووسی: هێرشەکانی ئێران و گوشاری بەغدا بۆ سەر پارتی پەیوەستە بە یەکترەوە
- عێراق
- 2024-04-03

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم
ئاڤا نیوز
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر و گوشارە دارایی و یاساییەکان پەیوەستن بەیەکەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەلبووسی دەڵێت "نزیکەی ساڵێک زیاترە، کورد بەگشتی و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بڕیاری یەک لەدوای یەکی حکومەتی ناوەند دەبێتەوە، ئەمانە هەمووی بە بەرنامەیە و ڕێککەوت نییە، لەسەر کۆمەڵێک بابەتی کەڵەکە بووە و ئێستا باجەکەی دەدات، بەشێکی پەیوەستە بە دۆخی هەرێمییەوە، ناکرێت ئێران، هەولێر بۆردوومان بکات و لەناوەندیشەوە بڕیار لە دژی هەرێمی کوردستان دەربکرێت، ئەوە وا لێکدەدرێتەوە کە ئەمە بەرنامە بۆداڕێژراوە و پەیوەستن بەیەکەوە".
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان حەلبووسی، لایەنە سوننەکان منیان دوور نەخستەوە، بەڵکو ئێران و باڵەکانی لە عێراق لەپشت بڕیاری دوورخستنەوەم بوون، بەشداریکردنم لە هاوپەیمانیی سێقۆڵی یەکێک لە هۆکارەکانی دوورخستنەوەم بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
پووتین: ڕووسیا لە هەناردەی نەوت بۆ هیندستان بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
بانکی نیشتمان لە کوردستان دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە





