
جیهان چاوەڕێی وەڵامی هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیلە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل بڕیاری داوە وەڵامی هێرشی ئێران بداتەوە، بەڵام شێواز و کاتەکەی دیاری نەکردووە.
وێنە گەورەکە: جیهان چاوەڕێی وەڵامی هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران، بەڵام ئیسرائیل نایەوێت بەبێ بیرکردنەوە لە لێکەوتەکانی هەنگاوبنێت، ئەمریکاش پێی ڕاگەیاندووە لە هێرشکەدا بەشدارییان لەگەڵدا ناکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیای فەرمی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە، هەواڵی هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیلی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە کات و بەروار و شێوازی هێرشەکە نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: پلانی وەڵامدانەوە و هێرشکردن دژی ئێران ڕەزامەندی لەسەر دراوە.
لەلایەکی دیکەوە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هێرشەکەی دوێنی شەوی ئێرانی "بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕ"ناوبرد، بەڵام گوتی: ئیسرائیل گوێ لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیان دەگرێت و ڕێز لە دیدگاکانیان دەگرێت.
ئەمەش بزانە: شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە و "وەڵامدانەوەی کەمەرشکێن"ی دەکرد، بەڵام لە دوایین خولەکدا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نەتانیاهۆی لە وەڵامدانەوەی خێرا پەشیمان کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات






