
عەلی باقری کنی، جێگری وەزیری دەرەوە-ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئێران گەورە دانووستانکاری دۆسیەی ئەتۆمی وەک وەزیری دەرەوە بە وەکالەت لە شوێنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەستنیشان دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای گیانلەدەستدانی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، هەرزوو دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ڕۆژی 28-06-2024ی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری کرد و شوێنە بەتاڵەکەی وەزیری دەرەوەشی بە وەکالەت پڕکردەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: حکومەتی تاران عەلی باقری کنی، جێگری وەزیری دەرەوەو گەورە دانووستانکاری دۆسیەی ئەتۆمی وەک وەزیری دەرەوە بە وەکالەت لە شوێنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەستنیشان کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و حەوت کەسی دیکە لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەست دا.
درێژەی ڕاپۆرتەکە...
پیاوە سەرو ڕیش خۆڵەمێشییەکە کێیە؟
ئەو دانوستانکارە سەرو ڕیش خۆڵەمێشییەی ئێران، لە ڕێڕەوی دیپلۆماسی وتووێژەکانی پایتەختی نەمسا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بە کەسێکی هێمن و لەسەرخۆ ناسراوە، کە تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ هەڵوێستە پتەوەکانی.
عەلی باقری بە محافزکارێکی توندڕەو دادەنرێت و کەسێکی نزیکی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە و خەزوری براکەیەتی. هاوکات ئەزموونی دێرینی لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێراندا هەیە.
دوای ڕازیبوونی حکومەتەکەی حەسەن ڕوحانی بە ڕێککەوتنەکەی ڤیەننا لە ساڵی 2015، وەک یەکێک لە تووندترین ڕەخنەگرانی وڵاتەکەی دەرکەوت و حکومەتی ئەوکاتەی بە کڕنۆش بردن بۆ ڕۆژئاوا تۆمەتبار کرد.
ئێران لە ساڵی 2015 لە ڤیەننا ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی مێژوویی ئەنجامدا و تێیدا ڕەزامەندی لەسەر سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەربڕی لە بەرامبەر سووککردنی ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنرابوو، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوای سێ ساڵ لەو ڕێککەوتنە کشایەوە.
"ڕوحانی ئەو بڕوایەی بە ڕۆژئاواییەکان بەخشی کە ئێران زۆر لاوازە "
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران لە ساڵی 2018، باقری پێیوابوو کە ڕوحانی "ئەو بڕوایەی بە ڕۆژئاواییەکان بەخشی کە ئێران زۆر لاوازە"، بەڵام دواتر پەنای بۆ بەکارهێنانی تۆنێکی ڕەق برد بۆ بەرگریکردن لە هەوڵەکانی ئێران بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکە.
دوای چەند هەفتەیەک لە دەستبەکاربوونی ئیبراهیم ڕەئیسی لە ساڵی 2021، باقری وەک جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی و سەرۆکی دانوستانکاری دۆسیەی ئەتۆمی دەستنیشانکرا. پێش ئەوەی ناوی عەبدوڵڵاهیان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە بهێنرێت ناوی باقری بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە زیاتر دەهێنرا.
مردنی سەرۆککۆماری قۆناغێکی ناسەقامگیر بەدوای خۆیدا دەهێنێت
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری شرۆڤەکارانەوە ڕایگەیاندووە، مردنی سەرۆککۆماری ئێران قۆناغێکی ناسەقامگیری لە کۆماری ئیسلامیدا بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەڵام پێشبینی ناکرێ سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە یان ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا تێکبدات. بەو پێیەی ڕەئیسی بە یەکێک لە کاندیدەکانی شوێنی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش دادەنرا و هەر بۆیە مردنەکەی ئەو دەبێتە ئاڵنگارییەکی گەورە بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






