گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی عێراق ڕۆڵیان هەبوو لە کەمکردنەوەی ئەو گرژییانەی ماوەیەک بوو لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەبوو، بەڵام بەهاری ئەو ئاگربەستە زۆری نەخایاند.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی غەززە، گرژیی نێوان گرووپە چەکدارەکانی عێراق و هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق قووڵتر بووەوە، دواتر بە هەوڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بەو گرژیانە هێنرا و ئارامییەک باڵی بەسەر عێراقدا کێشا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەو ئارامییە زۆری نەخایاند و ئەمجارە لەژێر "ناوو بیانووی جیا" بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق کرایەوە ئامانج. بە جۆرێک لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک پێنج جار هێرشکرایە سەر براندە ئەمریکییەکان لە بەغدای پایتەخت، چ لە ڕێگەی هێرشی بۆمبییەوە بێت، یان هێرشی دەمامکدراوەکان و هەڵکوتانە سەر ئەو شوێنانە.
لە لایەکی دیکەوە: پەیامەکەی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کە هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە عێراق کرد، دوور نییە ئەگەری ئەو هێرشانە زیاتر بکەن.
درێژەی ڕاپۆرت...
عەبدوڵڵاهییان لێکتێگەیشتنی گرنگی لەگەڵ عێراق داڕشتبوو
چەندین ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە هەگبەی تاران بوون بۆ ئەوەی لەگەڵ عێراق واژۆیان بکات، "حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهییان، وەزیری دەرەوەی ئێران لێکتێگەیشتنی گرنگی لەگەڵ عێراق داڕشتبوو، له نێویشیاندا پرسی ئاگربەستەکەی ئەم دواییەی نێوان کوتله چەکدارەکان و ئەمریکا له ناوخۆی عێراق". بەڵام مەرگی ئەوان ئەو ڕێککەوتنانەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست. ئەحمەد نعێمی، پسپۆڕی کاروباری سیاسی عێراق ئەمەی گوت.
عێراق نیگەرانە
لە بەرامبەر ئەو هێرشانە، شانەی ئەمنیی عێراق نیگەرانی ڕاگەیاند و پێیوایە ئەمە "هەوڵێکی نائومێدانەیە بۆ زیانگەیاندن بە ناوبانگی عێراق".
شانەی ئەمنیی عێراق دەڵێت: "ئەم جۆرە کارانە هەوڵێکی نائومێدانەیە بۆ زیانگەیاندن بە ناوبانگی عێراق و ئەو ئاراستە بەرجەستەیە کە ڕووەو ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی هاووڵاتیان دەنرێت".
ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات لێکۆڵینەوە بکات
ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق دەکات و ئەلینا ڕۆمانسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە ئێکس ڕایگەیاند: "سەرکۆنەی هێرشە تووندوتیژەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە ئەنجام بدات و بەرپرسانی ئەو هێرشانە بگەیەننە دادگا و ڕێگری لە هەر هێرشێکی داهاتوو بکات".
بە ئامانج گرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دووجار هێرشکرایە سەر زنجیرە ڕێستۆرانتەکانی "KFC"، جارێک ڕێستورانتی "lee's chili house" جارێک کۆمپانیای "کاتەرپیلەر"ی ئەمریکی و جارێکی دیکەش بە ئامانجگرتنی پەیمانگای "کامبریج".
هاوکات بەشێک لە وڵاتان لقی (KFC)ـیان لە وڵاتەکانیان داخست، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار کرابوون بەوەی پشتیوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەکەن. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز هۆکاری ئەو هێرشانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە براندە نێودەوڵەتییەکان لە ئەمریکا پشتیوانییان لە ئیسرائیل کردووە و لە بەرانبەردا ئەو گرووپانەش بە ناوی پاڵپشتی لە فەلەستینییەکان دەیانەوێت تۆڵەی بستێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئارین مەسرور بارزانی وەڵامی چالێنجەکەی نیپێل دەداتەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە دێرەزوور هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرش دەکەنە سەر هەسەدە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران پەیامێک لە ڕێگەی سعوودیە دەگەیێنێتە ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لەپاش هەڵبژاردن عێراقییەكان چاودێریی بینینی "مانگ" دەكەن لەنێو ماڵی شیعەوە
- ڕاپۆرت
- 22 تشرینی دووەم
موقتەدا سەدر بەرەو ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری دەڕوات؟
- ڕاپۆرت
- 19 تشرینی دووەم
عێراق لە دهۆک تیماری برینەکانی دەکات





