پەرلەمانتارێک داوای دوورخستنەوەی وەزیری کارەبا لە سوودانی دەکات

شەیری بکە لە:
زياد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق

زياد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات وەزیری کارەبا لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە و دەرئەنجامەکانی ئەو ناڕازیبوونە جەماوەرییەش لە ئەستۆ بگرێت کە هۆکارەکەی شکستی وەزیری کارەبا بووە.

 

وێنە گەورەکە: دوابەدوای ئەو شكسته‌ گه‌وره‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووی سیستمی کارەبای بەغدا و زۆربه‌ی پارێزگاکانی عێراق بووه‌تەوه، وەزیری کارەبا بە ڕێنمایی سەرۆکوەزیران بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی زیاتر لە 10 به‌رپرسی ‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ركرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی ساعدی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: پێویستە محەممەد شیاع سوودانی، وەزیری کارەبا لە کارەکەی دوور بخاتەوە و دەرئەنجامەکانی ناڕازیبوونی خەڵکیش لە ئەستۆ بگرێت بەهۆی شکستی وەزیرەکەی".

 

زانیاریی زیاتر: ڕەزامەندی خەڵک لە ڕەزامەندی لایەنەکان گرنگترە، هەموو ئەوانەی لە ڕابردوو بوونیادمان نا، ئەمڕۆ بەهۆی قەیرانی کارەباوە لەناو دەچێت".

عەلی ساعدی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وادەڵێت

 

لەلایەکی دیکەوە: دەرکردنی بەڕێوەبەرەکان سیستەمی کارەبا باشتر ناکات، کە بەدەست کەمی پێویستی ڕاستەقینەی وزەوه دەناڵێنێت، بەو پێیەی عێراق پێویستی بە 40 هەزار مێگاوات هەیە، ئه‌مه‌ش دەستەبەرنه‌کراوه. وەلید سەهلانی ، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی کارەبا و وزە لە پەرلەمانی عێراق وا دەڵێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان