ئێران گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ هاوکاریکردنی حیزبوڵای لوبنان ئامادە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-26

ئەندامانی گرووپێکی چەکداریی عێراقی نزیک لە ئێران لە بەغدا ئاڵای ئیسرائیل دەسووتێنن، وێنە: AP
ئاڤا نیوز
سوپای پاسداران دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ هاوکاریکردنی حیزبوڵای لوبنان لە ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل.
چیرۆکی سەرەکی: ئەفسەرێکی باڵای سوپای پاسدرانی ئێران لەگەڵ سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە بەغدا کۆ بووەتەوە، ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا و چۆنیەتیی یارمەتیدانی گرووپەکەی لەگەڵ تاوتوێ کردوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی جیاواز بە ڕۆژنامەی "شەرق ئەلئەوست"ـیان ڕاگەیاندووە، سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکان چەند ڕێکار و شێوازی جیاوزایان پێشنیاز کردووە بۆ پشتیوانیکردنی حیزبوڵا، پێویستە پێشنیازەکانیش لە تارانەوە پەسەند بکرێن.
زانیاریی زیاتر: پێشنیازەکان بریتی بوون لە: ناردنی چەک و درۆن بۆ حیزبوڵا، بەکارهێنانی فڕۆکەخانەی بەیروت، بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، ناردنی چەکداران بۆ باشووری لوبنان و بڵاوەپێکردنی زیاتری چەکداران لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






