
ئاڤا نیوز
بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک بە شێوازێکی سەیر و نوێ سووتێنراون، دوو ماددەی کیمیایی و بارووت تێکەڵکراون و لەنێو پاکەتی جگەرە و شیرینی جێهێڵراون و دوای چەند کاتژمێرێک خۆی ئاگری گرتووە.
وێنە گەورەکە: دوێنی دەستگیرکردنی گرووپێکی سێ کەسی بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکان لەلایەن وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا، دانیان بەوەدا ناوە سەر بە پەکەکەن و شێوازی سووتاندنی بازاڕەکانیان ئاشكرا کردووە.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: " لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بڕێک لەو ماددانەدا گیراوە".
بەدواداچوونی تایبەت: بەگوتەی سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی بۆ ئاڤا نیوز، ماددە کیمیاییە سووتێنەرەکە لە ئێران و تورکیا هاوردەکراوە و بۆ هەر جارێک زیاتر لە 100 گرام بەکارهێنراوە، لە ناوخۆ لەگەڵ ماددەیەکی دیکەی کیمایی و بارووت تێکەڵ کراوە، لە ڕێگەی پاکەتی جگەرە و شیرینی و شووشەی بچووک لە شوێنی مەبەست دانراوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی شێوازی دروستکردن و بڕی ماددەکە و کواڵیتییەکەی زووتر یان درەنگتر گڕی گرتووە، کەمترینی سێ کاتژمێر و زۆرترینیشی شەش کاتژمێر بووە. ئەم ماددەیە بۆ سووتاندنی بازاڕەکانی لەنگە دووجار، نیشتیمان و بازاڕی قەیسەری لە هەولێر، بازاڕی چەلێی دهۆک و بازاڕی قەیسەری کەرکووک بەکارهێنراوە.
گۆشەیەکی دیکە: وەک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوێنێ ئاشكرا کرا، "شێوازەکە لەلایەن پەکەکە داهێنراوە، کادیری ئەمنی و سەربازیی پەکەکە لە سووریا و تورکیا و قەندیلەوە هاتوون و لە سلێمانی و سەنگەسەر و کفری ڕاهێنانیان بە دەستگیرکراوەکان کردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




