
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری ئێران... سەرچاوەی وێنە ڕۆژنامەی هەمشەهری
ئاڤا دیجیتاڵ
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری ئێران، پێیوایە ئەمریكا بە جێگیركردنی هێزەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدات.
بۆچی گرنگە: لەكاتێكدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە گەشتێكی دییبلۆماسیدایە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رەئیسی ئەمریكا بە هۆكاری تێكدانی سەقامگیریی ناوچەکە ناودەبات.
سەرۆككۆماری ئێران پێشووتریش هۆكاری هێرشەكانی ئەمریكای بۆ سەر وڵاتانی رۆژهەڵات بەوە ناوبرد كە " ئەمریكا فۆبیای بە ئێران و ئیسلامییەكان" هەیە.
لێدوانی فەرمی: جێگیركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا و ئەفغانستان، هۆكارێكە بۆ تێكچوونی سەقامگیری ناوچەكە و هیچ پاساوێك نییە بۆ مانەوەی ئەو هێزانە، ئیبراهیم رەئیسی وای گوت.
هۆكارە زانراوەكان: ئەو قسانەی رەئیسی لەكاتێكدایە، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ماوەی چەند رۆژێكە گەشتێكی بە نێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستپێكردووە بۆ ئەوەی" ئاگربەستی غەزە" لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بگەیەنێتە ئەنجام.
باكگراوند: تاران و واشنتن لە ساڵی 1980ەوە تا ئێستا هیچ پەیوەندییەكی دیپلۆماسی فەرمییان نەبووە، ئەمەش دوای شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی 1979 و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تاران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ئەمریکا هێڵی سوور بۆ چالاکییەکانی ئیسرائیل لە سووریا دیاری دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست ئیسرائیل ڕووبەڕووی گوشار دەبێتەوە





