سەرۆکوەزیران بارزانی و قاسم ئەعرەجی جەخت لە پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان دەکەنەوە
- کوردستان
- 2024-07-11

سەرۆکوەزیران بارزانی و قاسم ئەعرەجی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوانیان و دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کرد.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی گەیشتە هەولێر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران بارزانی بڵاویكردەوە: بیروڕامان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئهمنیی عێراق بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرد. جەختمان لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مهترسی و ههڕهشهكانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان کردەوە.
زانیاریی زیاتر: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کۆبووە و "لەشکرکێشی و پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراقی ڕەتکرایەوە"، هاوکات بەپێویست زانرا تورکیا ڕەچاوی پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باش بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






