کوردستان

وەزارەتی کارەبا بۆ هاونیشتمانیان: بۆ ماوەیەکی کاتی ڕووبەڕووی کەمیی کارەبا و پچڕانی کتوپڕ دەبنەوە

وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەدات کە هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەسەر هێڵن و بەردەوام لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا. هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەی چاکسازییە کەمترین کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەبێت و کێشەی هاووڵاتییان بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.