کوردستان

ئاڤا ناوەڕۆکی دانپێدانانی دەستگیرکراوانی لالەزار ئاشکرا دەکات

ئاڤا زانیاری دیکەی  لەبارەی ناوەڕۆکی دانپێدانانەکە دەستکەوتووە، بە جۆرێک ئەو کەسانەی دانپێدانانەکەیان بڵاو دەکرێتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن  کە "چەک براوەتە ناو لالەزار و بەسەر هێزەکاندا دابەش کراوە. جۆرەکانی چەک بریتین بوون لە: قەنناس و درۆنی بۆمبڕێژکراو. جگە لە لالەزار، چەند شوێنێکی دیکەش لە سنووری یەکێتی بۆ هێرشەکە ئامادەکراون".